كۆمپانیا بیانییەكان لە عێراق پاشەكشە دەكەن
كۆمپانیا بیانییەكان متمانەیان بە دۆخی ئەمنی عێراق نییە
K24 - ھەولێر
دۆخی ناسەقامگیری عێراق ھۆكاری سەرەكی بووە، بۆ ئەوەی بەشێك لە كۆمپانیا بیانییەكان لە رێككەوتنەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورەی ستراتیژی پەشیمان ببنەوە، چونكە ئەوان ئامادەنەبوون پارەی خۆیان لە وڵاتێك خەرج بكەن، كە ھێشتا گرووپە چەكدارەكان تێیدا باڵادەستن و لە ھەركاتێك بیانەوێ دەتوانن دۆخی ئەمنی عێراق بشڵەژێنن.
ئامانجی مستەفا كازمی لە سەردانەكانی بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان، قێككەوتنی ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنانە لە عێراق، ئەمە لە كاتێكدایە لە رابردووشدا چەندین قێككەوتن لەنێوان عێراق و بەشێك لە وڵاتانی دیكە ئەنجامدراوە، بەڵام دواجار ئەم وڵاتانە ئامادە نەبوون بێنە عێراق و پٌۆژەی ستراتیژی گەورە جێبەجێبكەن. پسپۆڕانی ئابووری بەشێك لە ھۆكارەكەی بۆ دەستوەردانی وڵاتان دەگەڕێننەوە.
ھۆكارێكی دیكەی ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی عێراقە كە وایكردووە كۆمپانیاكانی وڵاتانی پێشكەوتوو لە عێراق بمێننەوە، بەوپێیەی ھیچ كۆمپانیایەك پشتبەست نییە كە بە ملیۆنان دۆلار لە وڵاتێك خەرج بكات كە ھێشتا گرووپە چەكدارە توندڕەوەكان تێیدا باڵادەستن.
ئەگەرچی مستەفا كازمی ھەوڵدەدات عێراق لەژێر دەستی ئەم گرووپە چەكدارانە دەربێنێت، بەڵام پێدەچێ جێبەجێكردنی ئەم ئامانجە ھەروا ئاسان نەبێ، بەتایبەت كە ھێشتا گرووپە چەكدارەكان ھەڵنەوەشاونەتەوە و ھەر لایەنێكی سیاسیش خاوەن گرووپی چەكداری خۆیەتی.