دۆسییەی ئەمنیی سێ پارێزگای عێراق لە حەشدی شەعبی وەردەگیرێتەوە

لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری دۆسییه‌ی ئه‌منی سێ پارێزگای دیكه وه‌رده‌گرێته‌وه.
سێشەممە 2ـی نیسان 2025، عه‌لاوی به‌نداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق، به میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاند "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری دۆسییه‌ی ئه‌منی هه‌ر سێ پارێزگای ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین وه‌رده‌گرێته‌وه و تا كۆتایی ئه‌مساڵ هەنگاو بە هەنگاو، دۆسییه‌ی ئه‌منی هه‌موو ئه‌و پارێزگایانه له ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق دەردەهێنرێن و كۆتایی به‌و دیارده‌یه ده‌هێنرێت، كه سه‌نته‌ری شاره‌كان وه‌ك سه‌ربازگه دەردەکەون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له ساڵی 2003ـه‌وه دۆسیه‌ی ئه‌مه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌لایه‌ن سوپا و دواتریش حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، ئه‌مه‌ش به‌گوته‌ی پسپۆڕانی ئه‌منی، هۆی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و توندوتیژی تایفی بووه.