بوراک ئۆزچیڤیت دێتە هەولێر

بوراک ئۆزچیڤیت، ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا
بوراک ئۆزچیڤیت، ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا

بوراک ئۆزچیڤیت سەردانی هەولێر دەکات و وەکوو ڕووخساری 'پاڤیلیۆن بای ڕامس' دەردەکەوێت. 

ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 05-04-2025، بوراک ئۆزچیڤیت، ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا بۆ جاری یەکەم، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات. 

بوراک ئۆزچیڤیت، وەکوو ڕووخساری پرۆژەی "پاڤیلیۆن بای ڕامس" سەردانی هەولێر دەکات، ڕاستەوخۆ لەناو پرۆژەکەدا بەشداریی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەکات و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دەداتەوە.

دوای کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە، بوراک لە یەکێک لە ڤێلا ئامادەکراوەکاندا تۆمارێکی ڤیدیۆیی دەبێت، دواتر بۆ گەشتێکی کورت لەناو شاری هەولێر بەڕێ دەکەوێت و دەچێتە ناوەندی شار و سەردانی قەڵای هەولیر، بازاڕی قەیسەری و منارەی موزەفەرییە (منارەی چۆڵی) دەکات. 

"پاڤیلیۆن بای ڕامس" گەورەترین پرۆژەی هەرێمی کوردستان و عێراقە و لە لایەن 'ڕامس گڵۆباڵ' سەرپەرشتیی دەکرێت کە خاوەن ئەزموونێکی نێودەوڵەتیی 37 ساڵییە. لە شەش وڵاتی جیاواز و لە نزیکەی 100 پرۆژەی جیاوازدا کار دەکات و خاوەن پێگەیەکی دیارە. 

لەتەک ڤێلا شاهانەکان، باڵەخانە ناوازەکان و ڕووبەرە فراوانە سەوزاییەکان، لە چوارچێوەی پرۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس، دەریاچەیەکی دەستکردنی 300 هەزار مەتر دووجا، کتێبخانە، شانۆ، قوتابخانە، گەورەترین ناوەندی وەرزشیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوەندی زانست و زانیاری، مۆڵ و سینما بونیاد دەنرێت کە تەواوی ئەو هەنگاوانە بۆ یەکەمین جارە دەکرێت.