سەرۆک بارزانی: ڕۆژنامەی خەبات بووەتە تۆمارگەیەكی گرنگی خەبات و بەسەرهات و تێكۆشانی گەلەكەمان

سەرۆک بارزانی لە یادی شەشت و شەشەمین ساڵەی دەرچوونی، پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات دەکات و دەڵێت: ڕۆژنامەی خەبات بووەتە تۆمارگەیەكی گرنگی خەبات و بەسەرهات و تێكۆشانی گەلەكەمان لە قۆناغە جیاجیاكاندا.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات

بەبۆنەی شەست و شەشەمین ساڵەی بەئاشكرا دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی(خەبات)ـەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ دەكەم و سوپاسی بەردەوامی و ماندووبوونتان دەكەم، بەتایبەت كە ڕۆژنامەی خەبات بووەتە تۆمارگەیەكی گرنگی خەبات و بەسەرهات و تێكۆشانی گەلەكەمان لە قۆناغە جیاجیاكاندا.

ڕۆژنامەی(خەبات) لە تێكڕای وێستگەكانی كاریدا لە پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا دەنگێکی سەرکەوتوو و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە. لە ساڵیادی بەئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەکەتاندا دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

4ی نیسانی 2025

 
 
Fly Erbil Advertisment