كتێبێك دیوه شاراوه‌كانی كۆشكی ئێلیزێ و بۆنه دڵخوازه‌كه‌ی ماكرۆن ئاشکرا ده‌كات

ڕۆژنامه‌نووسێك كتێبێك بڵاو ده‌كاته‌وه و ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ی باس له ئاره‌زووه‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و بۆنه دڵخوازه‌كه‌ی ده‌كات كه ڕۆژانه به كاری ده‌هێنێت.
ڕۆژنامه‌نووس ئۆلیڤیێر بیومۆنت، كتێبێكی به ناونیشانی "كاره‌ساته‌كانی ئێلیزێ" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا سه‌رنجی خستووه سه‌ر كۆمه‌ڵێك لایه‌نی شاراوه و نادیاریی كۆشكی ئێلیزێی فه‌ره‌نسا.
ئۆلیڤیێر بیومۆنت له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له یاریده‌ده‌رانی هه‌ردوو سه‌رۆكی پێشوو و پێشووتری فه‌ره‌نسا گواستوویه‌تییه‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له جۆری به‌كارهێنانی بۆنه‌كه‌ی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له میانی ئه‌و بۆنه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت، كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك زیاتر له خۆیدا به‌رجه‌سته ده‌كات.
ئۆلیڤیێر بیومۆنت ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ماكرۆن بۆنی "سۆڤاج" به كار ده‌هێنێت كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 135 دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی و به‌بێ به‌كارهێنانی ئه‌و بۆنه مه‌زاجی وه‌كوو پێویست نابێت، بۆیه ئه‌و بۆنه به به‌شێك له ژیانی تایبه‌تی خۆی له كۆشكی ئێلیزیدا ده‌بینێت و وەک ئەوە وایە دەسەڵاتی خۆی دووپات بکاتەوە.
بیومۆنت ده‌شڵێت، هه‌مووان له كۆشكدا هه‌ست به هاتنی ماكرۆن ده‌كه‌ن، چونكه به بۆنه‌كه‌ی ئاگادار ده‌بنه‌وه گه‌یشتووه‌ته كۆشكه‌كه و چووه‌ته ژووره تایبه‌ته‌كه‌ی.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه گوتووشیه‌تی، ماكرۆن له كۆشكدا به‌رده‌وام شووشه‌ی بۆنه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه و هه‌موو سه‌ره كاتژمێرێك، جله‌كانی بۆندار ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه له كتێبه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، چۆن لویسی چواردەم بۆنەکانی کردە هێمای دەسەڵات کاتێک بەناو هۆڵەکانی کۆشکی ڤێرسایدا دەڕۆیشت، ماکرۆنیش بۆنەکانی وەک پێكهاته‌یه‌كی دەسەڵاتی خۆی لە کۆشکی ئێلیزێ بە کار دەهێنێت.
ئۆلیڤیێر بیومۆنت هێمای بۆ لایه‌نێكی دیكه‌ی ماكرۆن كردووه و ده‌ڵێت، كاتێك گه‌شتی وڵاتان ده‌كات، بۆنی بریجیتی هاوژینی به كار ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات لێی دوور نییه.
"كاره‌ساته‌كانی ئێلیزێ" کتێبەکە خوێنەران دەباتە گەشتێک لە پشت پەردەوە و ڕووداوەکانی خولی یەکەم و دووەمی ساڵەی سه‌رۆكایه‌تیی ماکرۆن ده‌خاته ڕوو.