سه‌دان فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ ناویان بۆ وه‌رگرتنی زه‌ویی گه‌ڕایه‌وه‌

لیستی دووەمی ناوی پزیشکان و فەرمانبەر و کارمەندانی تەندروستیی هەولێر سوودمەند بۆ وەرگرتنی زەویی بڵاو کرایەوە.

یەکشەممە، 6ـی نیسانی 2025، سامان سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لیستی دووەمی ناوی پزیشکان و  فەرمانبەر و کارمەندانی تەندروستیی هەولێر سوودمەند بۆ وەرگرتنی زەویی بڵاو کرایەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر گوتیشی: هەزار و 606 کەس سوودمەند دەبن.

ساڵی ڕابردوو دابەشکردنی زەویی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێکرد و لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی 10هەزار فەرمانبەر، سوودمەند بوون.

لە 27ـی ئاداری 2024، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.

بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.

ناوەکان لەم لینکەدا ببینن.