مالیکی: دواخستنی هەڵبژاردن عێراق ده‌خاته به‌رده‌م دابه‌شكردن

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دوابخرێت؛ ده‌شڵێت، دواخستنی پرۆسه‌كه واته كه‌وتنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان.
دووشه‌ممه، 7ـی نیسانی 2025، نووری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقن و نابێت دوابخرێت.
نووری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، واته كه‌وتنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق و دروستبوونی بۆشایی له پرۆسه‌ی سیاسی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، دواخستنی پرۆسه‌كه عێراق ده‌خاته به‌رده‌م دابه‌شكردن كه ئه‌مه‌ش به ڕوونی لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا و هه‌ستپێكراوه.
چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، نووری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی بەڕێوەچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به به‌شدارییه‌كی فراوانی ده‌نگده‌ران كرده‌وه.
مالیكی دووپاتیشی كرده‌وه، له داهاتوودا ناسنامه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا ده‌كات، كه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و داواشی له هاووڵاتییان كرد، پابه‌ندی ڕێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كان بن له‌پێناو پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو جۆره ساخته‌كارییه‌ك و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و یاریكردن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها داواشی لێ كردن، گوێ به گوتاری ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه نه‌ده‌ن، كه له‌سه‌ر به‌شداریی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساردیان ده‌كه‌نه‌وه و گوتی: تاكه ڕێگه بۆ ڕێگریی له مه‌ترسییه‌كان، به‌شداریی فراوانی هاووڵاتییانه له پرۆسه‌كه‌دا.