پیدرسن: له‌گه‌ڵ شه‌رع تاوتوێی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریام كرد

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا تاوتوێی قۆناغه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه؛ ده‌شڵێت، جارێكی دیكه سه‌رۆكۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته كردووه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 7ـی نیسانی 2025، گیر پیدرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێی قۆناغی ئێستای سیاسیی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
گیر پیدرسن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به پێویست زانراوه چوارچێوه‌یه‌كی شه‌فاف هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی كاتی گه‌ل و هه‌موو هه‌نگاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی قۆناغه‌كانی داهاتوو.
پیدرسن گوتووشیه‌تی، جارێكی دیكه سه‌ركۆنه‌ی هێرش و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئیسرائیلی له سووریا كردووه. هاوكات ده‌ڵێت، سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتی سووریای كردووه كه به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا پابه‌ندن.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا باسی له‌وه‌ش كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌رع تاوتوێی ئالنگارییه ئابووری، سیاسی، ئه‌منی و دیپلۆماسییه‌كانیان كردووه. به پێویستیشی زانیوه، توندوتیژییه‌كان كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریا دووباره نه‌بنه‌وه.