دەرمانخانەیەکی دهۆک بە تۆمەتی کۆگاکردنی دەرمانی قاچاخ و ماوەبەسەرچوو داخرا
دەرمانخانەیەکی دهۆک بە تۆمەتی کۆگاکردنی دەرمانی قاچاخ و ماوەبەسەرچوو داخرا. ئاسایشی دهۆکیش دەڵێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
پێنجشەممە، 10-04-2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و گیان و تەندروستیی هاووڵاتییان، دەرمانخانەیەکیان داخستووە کە ڕێژەیەکی زۆری دەرمانی نایاسایی، قاچاخ و ماوەبەسەرچووی تێدا بووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ڕێژەیەکی زۆری دەرمانی نایاسایی و قاچاخی لە کۆگای سەرەکی و کۆگایەکی نهێنی ئەو دەرمانخانەیە شاردرابووەوە و ئامادەکاری کرابوو، بە شێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی پارێزگای دهۆک دووپاتی کردووەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەرمانخانەکە کراوەتەوە و بە گوێرەی یاسا، مامەڵە لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت.