وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین: ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە  بۆ زیاتر لە 50 هەزار کەس بەرزبووەتەوە

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە7ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 50 ھەزار و 886 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە 115 ھەزار و 875 کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی بڵاوکردوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە 40 فەڵەستینی دیکە کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون لەگەڵ 146 برینداری دیکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی کەرتی غەززە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ئاماژەی بەوەش کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە18ـی مانگی ئادار تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ھەزار و 522 کەس و ژماری بریندارنیش گەیشتووەتە سێ ھەزار و 834 کەس.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، لە 7ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە  50 ھەزار و 886کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە، 115 ھەزار و 875 کەس.