102ساڵ بەسەر پارێزگابوونی هەولێر تێپهڕی و كتێبێك لهم بارهوه بڵاو كرایهوه
لە یادی بە پارێزگابوونی هەولێردا کتێبێک دەربارەی مێژووی ئەو شارە بڵاو کرایەوە و سەرپەرشتیاریی کتێبەکەش دەڵێت: چەندین بەڵگەنامەی مێژوویی گرنگی تێدایە،
یەکشەممە، 13ـی نیسانی 2025، خانزاد مام وسوو، سەرپەرشتیاری کتێبەکە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: چەندین کتێب دەربارەی هەولێر نووسراون، بەڵام ئێمە به پێویستمان زانی، کتێبێکی ئەکادیمی بنووسین، بۆ ئهوهی نەوهکانی داهاتوو سوودمەند بن.
نووسەرانی کتێبەکە چەند کەسێکی بە ئەزموون و شارەزای مێژووی هەولێرن و پشت بەستراوە بە ژمارەیەک بەڵگەنامەی مێژوویی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا کە باسی مێژووی هەولێر دەکەن، کتێبەکە لە ئەشکەوتی شانەدەرەوە دەست پێدەکات تاوەکوو ڕاپەڕینی ساڵی 1991.
باسی لەوەش کرد، لە دوای ڕاپەرینەوە تاوەکوو ساڵی 2024، هەموو ئەو کار و پڕۆژانەی لە هەولێر کراون بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوەرۆکی کتێبەکەدا باس کراوە.
هەولێر، شارێکی دێرینی باشووری کوردستانی گەورەیە و، ئێستا پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. ئەم شارە بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دەژمێردرێت کە مێژووی بونیاتنانی بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
لە 12ـی نیسانی 1923 بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیوایەكی سەربەخۆی پێ درا و لە ڕۆژنامەی (العراق/ ژمارە 884) بڵاو کرایەوە.