کوردستان24 پێنج ملیۆن فۆڵۆوەرزی لە فەیسبووک تێپەڕاند

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، پەیجی فەرمی کوردستان24 توانی پێنج ملیۆن فۆڵۆوەرز ببڕێت، زیاتر لە ملیۆنێك هەژمار، فۆڵۆی پەیجی کوردستان24ـیان کردووە، بەپێی داتاکانی مێتا 73%ـی هەژمارەکان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەن، لەگەڵ بەشێکی شارەکانی عێراق و جیهان.
کوردستان24 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خاوەنی یەکێك لە بەهێزترین و ڕاستگۆترین پێگەکانی کوردستان، ناوچەکە و جیهانە لە گەیاندی خێرا و ڕاست و بێ هەبوونی هیچ جۆرە فیلتەرێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی لەسەر بابەتەکان.
تۆڕی فەیسبووک بە گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە کوردستان و عێراق دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری هەواڵ و بابەتی ڕۆژانەن، لە ڕێگەی پۆستی وێنە، ڤیدیۆ و تێکست ڕۆژانە 24 کاتژمێر کاردانەوەیان لەگەڵ پۆستەکانی کوردستان24 هەیە.
لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا، پەیجی کوردستان24 ملیارێک بینەری بە خۆوە بینی، واتە زیاتر لە ملیارێک جار ڤیدیۆکانی بینراوە کە ئەمەش یەکەم جارە پەیجەکە بگاتە ئەو ئاستە، بۆیەش بەپێی داتاکانی مێتا، ئێستا پەیجی کوردستان24 یەکێکه لە کاریگەرترین، خێراترین و چالاکترین و پڕ بینەرترین پەیجە کوردییەکان لەسەر ئاستی جیهان.