خوێندنی باڵا سندووقى پشتیوانیی توێژینەوەی زانستی دەربارەی جینۆسایدى کورد دادەمەزرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە دامەزراندنی سندووقی پشتیوانیی تایبەت بە توێژینەوەی زانستی دەربارەی جینۆسایدی کورد.
یەکشەممە، 13ـی نیسانی 2025، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە سەرۆکایەتیی زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان لە کفرى بڕیاریدا بە دامەزراندنى سندووقى پشتیوانى توێژینەوە زانستییەکانى بوارى جینۆساید لە هەرێمى کوردستان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجى سەرەکى کارەکانى ئەو ئەنجوومەنە بریتى دەبێت لە بایەخدان بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانستى و ئەکادیمیانەى لە بوارى جینۆسایدى گەلى کورد.
سبەی 14ـی نیسان، ساڵڕۆژی ئەنفالی گەرمیان و چەمچەماڵە و لە 14ـی نیسانی 1985 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەهەشت قۆناغ پڕۆسەی ئەنفال دەستی پێکرد.