عێراق هۆشداریی لە هێرشی داعش بۆ سەر کەمپی هۆل دەدات

سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراقی هۆشداریی له هه‌وڵه‌كانی داعش ده‌دات بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌مپی هۆل له سووریا؛ ده‌شڵێت، نزیكه‌ی دوو هه‌زار عێراقی له كه‌مپه‌كه‌دان.
دووشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2025، عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراقی به ڕۆژنامه‌ی (صباح)ـی عێراقی ڕایگه‌یاندووه، داعش هه‌وڵ ده‌دات هێرش بكاته سه‌ر كه‌مپی هۆل و هه‌زاران تیرۆریستی ناو كه‌مپه‌كه ئازاد بكات.
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نزیكه‌ی هه‌زار و 900 عێراقی كه په‌یوه‌ندییان به ریكخراوی داعشه‌وه هه‌یه له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دان.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراقی گوتووشیه‌تی، بارودۆخی عێراق جیایه له بارودۆخی سووریا و باشووری ئه‌فریقا كه ژماره‌یه‌كی زۆری داعشیان تێدایه، هاوكات ده‌زگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراقی به باشی هه‌ست به هه‌موو ئه‌و پرسانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به وردی چاودێری و به‌دواداچوون بۆ ڕێكخراوه‌كه ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ باسی له‌وه‌ش كردووه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێگره له مانۆڕه‌كانی داعش و ئه‌م ڕێگرییه‌یشی وایكردووه، داعش نه‌توانێت سه‌رله‌نوێ له سووریا خۆی به‌هێز بكاته‌وه به‌مه‌ش ڕێكخراوه‌كه بێهیوا بووه و ده‌رگه‌ی به ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌یدا داخراوه.
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ به پێویستیشی زانی به گرنگییه‌وه گوێ له بانگه‌وازه‌كه‌ی هه‌سه‌ده بگیرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی زیندانه عێراقییه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه به عێراق.
یه‌كشه‌ممه، 13ـی نیسانی 2025، شاندێكی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تیی فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شاندێكی توركی به سه‌رۆكایه‌تیی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیان كرد.
شانده‌كه‌ی عێراق ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی تێدا بوو.
هه‌روه‌ها شاندی هه‌ردوولا له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا چاره‌كردنی كه‌مپی هۆل و ڕۆژ و كه‌مپه‌كانی دیكه‌ی سووریایان به پێویست زانی و ڕایانگه‌یاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كردووه.