هەولێر..نزیکەی 9 هەزار کارتی دیکە لە کەرتی باغەمرەشەهاب تاپۆ کران

بەشێکی دیکەی نەخشەی کەرتی باغەمرەشەهاب لە هەولێر، کارتەکانیان بۆ تاپۆ دەگۆڕدرێت، کە نزیکەی 9 هەزار پارچە زەوی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بەشێکی دیکەی نەخشەی کەرتی باغەمرەشەهاب لە هەولێر، کارتەکانیان بۆ تاپۆ دەگۆڕدرێت کە نزیکەی 9 هەزار پارچە زەوی دەبێت، ئێستا وێنەی تۆمارەکانیان گەڕاوەتەوە و تاپۆکانیان ئامادەن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دەشڵێت: فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد، بەمەستی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دروست کردووە، تاوەکوو ئێستاش هەزاران کارت لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە بە هاوکاریی دامودەزگەکانی دیکەی حکوومەت کراون بە سەنەد و هاووڵاتییان بوونەتە خاوەن تاپۆی خۆیان.

 

 

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment