کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران هەیە
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور، تاوەباران بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 21-4-2025، ئاسمان نیمچە هەور بێت، هەروەها لەناوچە شاخاوییەکان هەندی کات هەوری تەواو دەبێت و لەناوچە سنوورییەکانی باکووریش ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی سێشەممە، 22-4-2025، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور بێت، لەگەل کەمێک تاوە باران لەناوچە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی