توێژینەوەیەک: درەنگ خەوتن مرۆڤ تووشی نەخۆشی جەستەیی و دەروونی دەکات

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن پزیشكێكی پسپۆره‌وه ئاماده كراوه، باس له زیانه‌كانی كه‌مخه‌وی و دره‌نگ خه‌وتنی مرۆڤ له شه‌واندا ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماژه به شه‌ش زیانی سه‌ره‌كی ده‌كات كه مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
دیبۆرا لی، پزیشكی پسپۆر و شاره‌زای خه‌و له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له ڕۆژنامه‌ی (ئێندیپێندێنت)ـ به‌ریتانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، بڕی خه‌وی پێویست له شه‌واندا، چه‌ندین سوودی بێئهژماری بۆ مرۆڤ هه‌یه و یه‌كێكه له به‌خششه‌كانی خوا كه به مرۆڤی داوه.
دیبۆرا لی له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به شه‌ش زیانی سه‌ره‌كی كردووه كه مرۆڤ له ئه‌نجامی كه‌مخه‌وی و دره‌نگ خه‌وتنی شه‌وانه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. ده‌شڵێت، خه‌وی ڕۆژ هه‌رگیز قه‌ره‌بووی خه‌وی شه‌و ناكاته‌وه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه به تێپه‌ڕینی كات زیانیشی پێ ده‌گه‌یه‌نێت. دیبۆرا لی زیانه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ستنیشان كردووه:
یه‌كه‌م: هه‌ستكردن به ماندووبوون و شهكهتبوونێكی زۆر و به‌رده‌وام له ڕۆژدا، كه ته‌نانه‌ت مرۆڤ هه‌ست به سڕبوون و قۆڵنجكردن و سه‌ره‌سووڕه‌ی به‌رده‌وام ده‌كات.
دووه‌م: مرۆڤ تووشی دڵه‌ڕاوكێ و دڵه‌كوته و هه‌ناسه‌سواری ده‌كات و گه‌ده‌ی تێك هه‌ڵدێت، به‌مانه‌ش ڕووخساری ده‌شێوێت و بینایی چاوه‌كانی كز ده‌بێت و هه‌ست به كه‌سایه‌تییه‌كی لاواز ده‌كات و به‌رگه و ئارامی و خۆڕاگری نامێنێت.
سێیه‌م: مه‌زاجی تێك ده‌چێت و زوو زوو هه‌ڵده‌چێت و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ده‌وروبه‌ری داده‌به‌زێت، ته‌نانه‌ت كار له مێشكی ده‌كات و دڵه‌ڕاوكێی زیاد ده‌بێت.
چواره‌م: ته‌ركیزی له‌سه‌ر شته‌كان نامێنێت و شته‌كان له‌بیر ده‌كات، چونكه كه‌مخه‌وی و دره‌نگ خه‌وتن بوار به مێشك نادات ڕووداو و یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی مرۆڤ بپارێزێت.
پێنجه‌م: دره‌نگ خه‌وتن و كه‌مخه‌وی مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌كانی فشاری خوێن، شه‌كره، دڵ، قه‌ڵه‌وی پیربوونی پێشوه‌خته ده‌كاته‌وه. هاوكات به‌م هۆیه‌وه ڤیتامینه‌كانی كه‌م ده‌كات و زیان به‌ر ماسوولكه‌كانی ده‌كه‌وێت.
شه‌شه‌م: دره‌نگ خه‌وتن و كه‌مخه‌وی مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی ده‌روونی جه‌سته‌ی ده‌كاته‌وه و ده‌زگای به‌رگریی جه‌سته‌ی لاواز ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ڕۆیشتنی خراپ ده‌بێت و ناتوانێت هه‌نگاوی دروست و ته‌ندروست بنێت.