شەرع و شاندێكی ئه‌منیی عێراقی تاوتوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیان له ڕێگه‌ی سووریاوه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست كرد

شاندێكی ئه‌منیی عێراقی سه‌ردانی سووریا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئه‌و وڵاته تاوتوێی هاریكارییه دووقۆڵییه‌كان په‌یوه‌ست به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 25ـی نیسانی 2025، شاندێكی ئه‌منیی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌مید شاتری، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له‌سه‌ر داوای ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شانده‌كه به مێدیای عێراقی گوتووه، شه‌رع و شاتری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی هاریكارییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هێزكردنی ڕێكاره‌كانی پاراستنی سنووره‌كانی نێوانیان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوولا له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانیاندا باسیان له فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئه‌گه‌ری شیاندنی بۆری نه‌وتی عێراقی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی سووریایه‌وه بۆ به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستیان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتووشیه‌تی، شه‌رع له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر جۆره هاریكارییه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕیوه.