سەرۆک بارزانی جەخت لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی نیسانی 2025، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و گوزەرانی هاووڵاتییان و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە نەینەوا کرا و جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکانی ئەو پارێزگایە کرایەوە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment