نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات
چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بۆ كۆچى دواييى دایکیان، سه‌ره‌خۆشيى له خۆيان و خانه‌واده‌کەی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبێت به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه، محه‌ممه‌د شوکری، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانەواده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى نێچيرڤان بارزانى و هاوبهشييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.