ئاماری تایبەت بە کرێکاران لە هەرێمی کوردستان
01ـی ئایاری هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی کرێکارانە و لە نزیکەی هەشتا وڵاتی جیهان پشووی فەرمییە و رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی کرێکاران و سۆسیالیزم و کۆمۆنیستەکان بە چالاکی و رێپێوان یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە. سەرەتای یادکردنەوەی رۆژی جیهانی کرێکارانیش بۆ ساڵی 1856 دەگەڕێتەوە کاتێک کرێکارانی ئوسترالیا لە پێناوی چەسپاندنی هەشت کاتژمێر کارکردنی رۆژانەدا کۆبوونەوە.