لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا، شارەزایەکی بەرگریی ئاسمانی و سەرکردەکانی حووسی کوژران و بریندار بوون

ئەمەریکا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر سەربازگە و پێگەی حووسییەکان لە سەنعا و پارێزگای ئەلمحویت دەست پێکردەوە. 

فڕۆکەکانی ئەمەریکا سەربازگە و مەشق و ڕاهێنانی حووسییەکانیان لە شاری مەلحان لە پارێزگای ئەلمەحویت بۆمباران کرد.

فڕۆکەکانی ئەمەریکا هێرشی کردە سەر سەربازگەی براش کە شارەزایەکی بەرگریی ئاسمانی و سەرکردەیەکی دیکەی حووسی کوژاران و بریندار بوون

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هەڵیانکوتایە سەر پێگەکانی حووسییەکان لە پارێزگای ئەلمەحویت لە ڕۆژئاوای یەمەن.

میدیاکانی حووسی پشتڕاستیان کردۆتەوە، هێرشەکانی ئەمەریکا شوێنەکانی عەسر و هەمدانیان بۆمباران کردووە جگە لە جەبەل عەتان لە ڕۆژئاوای سەنعا.

فڕۆکەکانی ئەمەریکا دوێنێ پێنجشەممە، پێنج هێرشی ئاسمانی کردە سەر کۆگاکانی چەکی حووسییەکان لە دەوروبەری سەعدە.

لە پارێزگای سەعدە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا پێگە و شوێنی حووسییەکانیان لە شارۆچکەی سەحەر بۆمباران کرد. هەروەها شوێنەکانی حووسییەکان و کۆگاکانی چەکیان لە سەربازگەی ماس لە شارۆچکەی مەجزەر لە باکووری پارێزگای ئەلمەئریب بۆمباران کرد.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی نیسانی 2025، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "هێزەکانی بەریتانیا و ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشیان لە یەمەن کردووە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هەڵمەتەکە دوای درەنگانی شەو کراوە.

 
Fly Erbil Advertisment