ئیسرائیل دوو مووشەکی حووسییەکانی خستە خوارەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوو مووشەکی حووسییەکانمان خستە خوارەوە.

لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیلدا ڕایگەیاند "دوای چالاککردنی زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، دوو مووشەکی حووسییەکانمان خستە خوارەوە."

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "لە ماوەی 12 کاتژمێردا، دوو مووشەکی لە یەمەنەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل ئاڕاستە کرابوون، خستە خوارەوە و حووسییەکانیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت.

سوپا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشی دووەم ڕایگەیاند "مووشەکێک لە یەمەنەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل ئاڕاستە کرا. سیستەمی بەرگریی ئاسمانی چالاککرا بۆ ڕێگریکردن لە مووشەکەکە". لە بەیاننامەکەی سوپا هاتووە؛ بە سەرکەوتوویی ڕێگری لە مووشەکەکە" کردووە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە لە دوای هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەریی 2023، حووسییەکان لە یەمەن بەردەوام مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو ئیسرائیل هەڵدەدەن.

هەروەها حووسییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە یەمەن هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، ئەمەش وەک پشتیوانییەک بۆ فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە.

لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا ئەمەریکا، هەندێک جار بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا، هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە سەربازییەکانی حووسییەکان لە یەمەن.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، لە مانگی یەکدا بوو بە سەرۆکی ئەمەریکا هەڵمەتەکانی لە دژی حووسییەکان چڕتر کردەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێکە ڕۆژانە بەردەم هێرش دەکرێتە سەر حووسییەکان.

مانگی ڕابردوو ئەمەریکا ڕایگەیاند "هێزەکانی لە 15ی ئادارەوە زیاتر لە هەزار شوێن و پێگەیان بۆمباران کردووە و چەکداران و سەرکردەکانی حووسییەکانیانشیان کوشتووە و توانای حووسیەکانیش لاواز بووە."

 
 
Fly Erbil Advertisment