غەززە.. ژن و مێردێک دوای ڕۆژێک لە هاوسەرگیرییان کوژران

ژن و مێردێکی فەڵەستینی، دوای تەنیا ڕۆژێک لە هاوسەرگیرییەکەیان، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژران.
شەممە 3ـی ئایاری 2025، ناوەندیی ڕاگەیاندنی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، عەلا ئەبو عەینەین و هالە زەعرەبی هاوژینی، تازە هاوسەرگیرییان کردبوو، لە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بۆ سەر خانووەکەیان لە کەرتی غەززە کوژارن.
ناوەندیی ڕاگەیاندنی فەڵەستین، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ژن و مێردە، دوێنێ هاوسەرگریییان کرد، لە بەرەبایەنی ئەمڕۆش کوژران.
لە 18ـی ئاداری ئەمساڵدا، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کردەوە، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەندگیری میسر، قەتەر و ئەمەریکا.
ئیسرائیل لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 شەڕێکی بەرفراوانی لە کەرتی غەززە دەست پێ کرد، ئەمەش دوا ئەوە دێت، لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەشدا هەزار و 538 هاووڵاتی ئیسرائیلی و بیانی کوژران کە 286 ئەفسەر و سەرباز و 764 کەسی مەدەنی بوون و 248 کەسیش بە بارمتە گیران.