مەزڵووم عەبدی: هەوڵەکانی ئۆندەر بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە بیر و هزری گەلان دەمێنێتەوە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەوڵەکانی ئۆندەر بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بۆ هەمیشە لە هزری گەلان دەمێنێتەوە.
شەممە 3ـی ئایاری 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە، بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئۆندەر سیاستەمەندار و ئەندامی شاندی ئیمراڵیم بیست، سەرەخۆشی لە خێزان و هاوڕێیانی و پارتی دەم پارتی و ئاشت خوازان دەکەم.
مەزڵووم عەبدی ئاماژەشی داوە، هەوڵ و کۆششەکان ئۆندەر بۆ پرۆسەی ئاشتی و پێکەوژیان بۆ هەمیشە لە هزر و دڵی گەلان دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ شهممه، 3ـی ئایاری 2025، مێدیاكانی توركیا بڵاویان كردهوه، سری سورهیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییشە، له تهمهنی 63 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
هاوكات نهخۆشخانهی فلۆرێنس لە ئیستانبوڵ، كه لێی خهوێندرابوو، ڕایگەیاندراوێکی بڵاو کردووهتهوه و تێیدا هاتووە، ئۆندەر، ئەمڕۆ کاتژمێر 16:10 بەهۆی لەکارکەوتنی چەندین ئەندامی جەستەی گیانی سپارد.
ئۆندەر لە 15 نیسانی ئەمساڵدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کرا. بۆ ماوەی 18 ڕۆژ لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.