جومانە غەلای: پێنج هاوپەیمانیی نوێ تۆمار کراون
یەکشەممە، 4ـی ئایاری 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئەمرۆ بە فەرمی ماوەی کۆتایی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانییەتییەکان دێت. بەڵام بابەتی درێژکردنەوەی ئەو ماوەیە دەگەڕێتەوە سەر ئەنجوومەنی کۆمیسیۆن، لەو باوەڕەشدام بڕیارێک لەو بارەوە دەدەن."
گوتەبێژی کۆمیسیۆن دەڵێت: دەبێت ئەمڕۆ بڕیار بدرێت لە سەر درێژکردنەوەی ماوەکە، 330 پارت تۆمار کرابوو، بەڵام ژمارەی ئەو پارتانەی لە ساڵی 2015وە تاکو ئێستا 380 پارتن تۆمار کراون، 80 لەو پارتانە هەوڵیانداوە بەشداری هەڵبژرادن بکەن، 70 پارتی دیکەش لە دامەرزاندندان، لەگەڵ تۆمارکردنی پێنج هاوپەیمانییەتی دیکە، ئەمڕۆش تا کۆتایی دەوام کات ماوە و چاوەڕێی بڕیارێک دەکەین.
دەشڵێت: ئەو پارتانەی مۆڵەتی دامەزراندنیان هەیە، لە ساڵی 2015 تاکوو ئێستا 60 هاوپەیمانییەتییە. تەنیا پێنج لەوانە تازەن تۆمار کراون.
ئاماژەی بەوەش دا، درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن، بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنە، ئەوان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن ئایا ئەو پارت و هاوپەیمانییەتییانە پێویستییان بە دەرفەتی درێژ کردنەوە هەیە، بۆ هێنانی پەڕاوەکانیان، ئەوە دەگەڕێتەوە سەر ئەو پارتانە.
جومانە غەلای ڕاشیگەیاند "هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێگومان لەکاتی خۆیدا دەکرێت، هەروەها کۆمیسیۆن پلانی کاری خۆی هەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە 11ـی 11ـی ئەمساڵ، لەگەڵ نوێ کردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش بەڕێوە دەچێت، کە زیاتر لە ملیۆنێک کەسە و دەرگای خۆ تۆمار کردنیش کراوەتەوە بۆ ئەو پارتانەی کە تازەن لەگەڵ تۆماری بایۆمەتری و خشتەکانیش دابەش کراون، تاکوو 11ـی 11ـی ئەمساڵ دەنگدانی تێدا بەڕێوە دەچێت بە دەنگدانی تایبەتیشەوە."