قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا

دیزاینی پڕۆژەکە
دیزاینی پڕۆژەکە

لەنێو 171 قوتابی لە سەرئاستی هەرێمی کوردستان سێ قوتابی زانکۆی سەڵاحەددین پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.

سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ساڵانە پێشبڕکێی تایبەت بە پڕۆژەی قوتابییان دەکرێتەوە، ئەمساڵ لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان بە هەموو زانکۆ حکوومی و ئەهلییەکان پڕۆژەی سێ قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین بەشی ئەندازیاری جیۆماتیک لە كۆلێژی ئەندازیاری پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

سامان عەبدوڵڵا گوتیشی: 171 قوتابی بە پڕۆژەی جیاواز بەشدارییان کردبوو، پڕۆژەکە بە مۆدێلی سێ ڕەهەندی وردی بەشی ئەندازیاری خاک لەڕێگەیی فۆتۆگرامێتری لەسەر بنەمای درۆنەوە گیراوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment