سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

لە بەغدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی پرسەی(حەمزە)ـی کوڕی ئەیاد عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد، دوای پرسەکەش لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە و داوا لە حکوومەتی عێراقیش دەکەن ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا و لە مزگەوتێکی ئەو شارە، بەشداریی پرسەی کوڕی ئەیاد عەللاوی(حەمزە عەللاوی) کرد، دوای ئەوەش بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: هاتووینەتە بەغدا، سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە ئەیاد عەللاوی بەهۆی کۆچی دوایی کوڕەکەی.

لەبارەی پرسی مووچەی خەڵکی کوردستانیش، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە، داوای لە حکوومەتی عێراقیش کرد، ئەویش ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ بکات.