چوار مانگ پێش ئێستا بۆ ڕۆژی 25/5/2025 هۆڵ بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریی گیراوە

ئەمڕۆ، ڕۆژ ڕۆژی بووک و زاواکان بوو و خاوەن هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانیش دەڵێت: شەش مانگ پێش ئێستا هۆڵەکەی بۆ ئەمڕۆ گیراوە.
ئازاد مهحموود، خاوەنی یەکێک لە هۆڵەکانی تایبەت بە ئاهەنگێڕان لە هەولێر، دووشەممە، 5ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ساڵانە هاووڵاتییان لە ڕێككهوتی جوان، زووتر لە وادەی خۆیان هۆڵی ئاهەنگگێڕان دەگرن بە مەبەستی ئاهەنگی هاوسەرگیری. دهشڵێت، هۆڵەکەی شەش مانگ پێش ئێستا بۆ ئهمڕۆ 5/5/2025 و چوار مانگ پێش ئێستاش بۆ ڕۆژی 25/5/2025 گیراوه.
ئازاد مهحموود له بارهی نرخی هۆڵهكانیش له كاتی ئهم ڕێككهوته جوانانهدا گوتی، گۆڕانکاری بەسەر نرخەکان نایهت و وهكوو خۆیان دهمێننهوه، بەڵام به پێی کات و پێویستییەکانی خاوەن ئاهەنگەکە دەگۆڕێت.
لە ڕێككهوتی جوان تەنیا هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان پڕ نابن، بەڵکوو ئارایشتگاکانیش جمەیان دێت لە بووکی ڕازاوە. لهم بارهوه چەند ئارایشتاگایەک بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 باسیان لەوە کرد، ئەمڕۆ نزیکەی 20 بووکیان ڕازاندووەتەوە. خاوەن ئارایشتاگایەکی دیکەش دەڵێت: تەنیا پێنج بووکیان ڕازاندووەتەوە.