2300 تۆن پاشماوەی بیناسازیی و خانووبەرە لە قوشتەپە کۆکراوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: نزیکەی 2300 تۆن پاشماوەی بیناسازیی و خانووبەرەیان لە قوشتەپەی سەر بە هەولێر کۆکردووەتەوە.
ئەندازیار مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: به‌مه‌به‌ستی خاوێنكردنه‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان له قه‌زا و ناحییه‌كان له خۆڵ و خاشاك، زیاتر له 2300 تۆن پاشماوەی بیناسازیی و خانووبەرە له شارۆچكه‌ی قوشته‌په کۆکراوەتەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاندووە، له ماوه‌ی كاركردنی چه‌ند ڕۆژەی تیمەکان، له هەڵمەتێکی فراوانی شاره‌وانیدا بۆ پاککردنەوەی سنووری شارەوانیی قوشتەپە به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووره‌كه، 2300 تۆن پاشماوەی فڕێدراوی بیناسازیی کۆکراوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنی تایبه‌ت به خاشاك.
وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كارمه‌ند و ئامێری تایبه‌ت به خاوێنكردنه‌وه به‌شداریان کردووە و ڕووبه‌رێكی فراوان له سنووری شاره‌وانیی قوشته‌په لە پاشماوەی بیناسازیی و خانووبەرە خاوێن کراوەتەوە.