سەباح سوبحی: شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ هەناردەی نەوتی کوردستان لە بەغدایە

شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد. 

سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، د.سەباح سوبحی؛ ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند؛ ئەمرۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوت و نوێنەری ئەپیکۆر لە وەزارەتی نەوتی عێراق کۆ دەبێتەوە. 

سەباح سوبحی گوتیشی؛ ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە سەبارەت بە کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. 

 ئاماژەی بەوەش کرد؛ تا ئێستا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت بەو مەرجانەی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕازی نین و ئامادە نین بەم شێوازە دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکەنەوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment