هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4 دابەش دەکرێت

 وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025،  هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 4ـی 2025،  بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى بيشمەرگە دابەش دەکرێت.

سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازیی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواو کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4 دابەش دەکرێت.

وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە، ئێستا زیاتر لە 56 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن .