ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێ بەجێ دەکرێن

لە هەولێر چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێ بەجێ دەکرێن و پارێزگای هەولێر باس لەوەدەکات، لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى سەربە سندوقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر جێ بەجێکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، چەندین پڕۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاو و ڕێگا و پرد و قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گوندەکان، باغمرە شەهاب، پیرڕەش، خەتێ، دەکەونە بواری جێ بەجێ کردنەوە.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، پڕۆژەکان بە گوژمەیی ملیارێک و 700 ملیۆن دینار لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى سەربە سندوقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر و وەزارەتى پلاندانانى عێراق بووە.

پڕۆژەکان پێکهاتوون: لە دانانى تۆڕى ئاو و قیڕتاوکردنى نۆ کۆڵان بە درێژى دوو هەزار و 300 مەتر، لەگەڵ ڕەسیف و قەسیس و گۆڕینى پردەى کۆنى ڕێگاى سەرەکى گوندى باغەمرەى شەهاب بە پردێکى شەش چاووە.

قیڕتاوکردنى دوو شەقام بە درێژى هەزار مەتر و کۆنکرێتکردنى چوار کۆڵان بەدرێژى 500 مەتر و دروستکردنى دیوارى ڕاگر و ئاوبەرى سندووقى چوارچاووە بەدرێژى 20 مەتر بۆ گوندى پیڕەش.

بە گوژمەى ملیارێک و 700 ملیۆن دینار، لە باغمره شەهاب، پیرڕەش، خەتێ دەست بە جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریی جیاجیا کراوە.

کونکرێتکردنى چوار کۆڵان بە درێژى هەزار و 400 مەتر و دروستکردنى قەسیس لە گوندى خەتێ.