بازرگان و بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر لە دهۆک دەستگیر کرا
لە ئۆپەراسیۆنێکدا، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشیی دهۆک بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان لە کاتی تاوانەکەیدا دەستگیر کرد.
ئەو تاوانبارەی دەستگیر کراوە، دانیناوە بەوەی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی بە ماددهی هۆشبهری کردووە و ماددەکەی به كوڕ و كچانی شاری دهۆک فرۆشتووه. ئەو کاتەشی دەستگیرکراوە، خەریکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە و بۆ کوردستان24 باس دەکات، چۆن چووەتە نێو مامەڵەی ماددەی هۆشبەر.
تاوانبارەکە باسی چۆنێتی دەستگیر کردنەکەی دەکات و دەڵێت: هاوڕێیەکم داوای لێکردم ماددەی هۆشبەرەی بۆ ببەم و گوتی، کەسێکی خۆم دەنێرمە لات بۆ ئەوەی ماددەکەی پێ بدەی، دواتر داوام لە هاوڕێیەکی ئاکرەییم کرد، ماددەکە بێنێتە دهۆک، دواتر هاتە لام و دەرمانەکەم پێیدا، بەڵام دوای ئەوەی شوێنەکەم بەجێهێشت، دەستبەجێ لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرام.
هەروەها دەڵێت: دەرئەنجامی ئەو بازرگانییە و ئەو کارە هەر دەستگیر کردنە، کەس ناتوانێت لە دەستی ئاسایش ڕزگاری بێت.
لە ماوەی ساڵێکدا، لەلایەن بەڕێوەبارەیتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە دهۆک، 204 کەس دەستگیکراوەن، کە %40 بازرگان و %60 بەکارهێنەربوونە، هاوکات لە نێویاندا باندێکی نێودەوڵەتی و 10 منداڵ و سێ ئافرەت کە دوویان بازرگانبوونە هەبووە.