ئیسپانیا.. هەورێکی ژەهراوی 150 هەزار کەس لە ماڵەوە دەهێڵێتەوە
نزیکەی 150 هەزار دانیشتووی شارۆچکەی ڤیلانۆڤا ئی لا گێلترو و گوندەکانی دەوروبەری باشووری ڕۆژئاوای بەرشەلۆنە پێیان گوترا بۆ چەند کاتژمێرێک لە ماڵەوە بمێننەوە، دوای ئەوەی ئاگر لە کۆگایەکی پیشەسازی کەوتەوە و هەورێکی ژەهراوی لێ دەرچوو.
شانەی پاراستنی مەدەنی ناوچەکە ڕایگەیاند "داوا لە دانیشتووان کراوە لە ماڵەوە بمێننەوە و پەنجەرە و دەرگاکان دابخەن وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، لەکاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون لە کارگەکەدا، کە 70 تۆن حەبی کلۆری پاککردنەوەی مەلەوانگەی تێدا بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی ئەلپایس، ئەو حەبانە، کارلێکیان لەگەڵ ئاوەکە دروست کردووە کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەکارهاتووە و هەورێکی ژەهراوی لێ دروست بووە.
هەروەها داوا لە دانیشتووان کراوە وریا بن، بەتایبەت ئەوانەی مەترسی تەندروستییان زیاتر لەسەرە، وەک کەسانی بەساڵاچوو .ئاماژەی بەوەش کرد، ئاگرەکە تا نزیکەی کاتژمێر 7ـی ئێوارە کۆنترۆڵ کرا.
سیستەمی پزیشکیی فریاگوزاری چارەسەری حەوت کەسی کردبوو، کە دوو کەسیان باری تەندروستییان سەختە و یەک کەسیش باری تەندروستیی ناجێگیرە. تا ئێستا هۆی ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.
ئەو گازە تێکەڵ بە هەوا دەبێت دەتوانێت کارلێک لەگەڵ ئاوی چاو و لووت و قوڕگ و سییەکان بکات و ترشی هایدرۆکلۆریک دروست بکات کە شانە هەستیارەکان دەسوتێنێت.
Una gran nube tóxica de cloro tras un incendio en Vilanova i la Geltrú obliga a confinar a 5 poblaciones donde se esta pidiendo a la población que no salga de casa. Las poblaciones son Vilanova, Roquetes, Cubelles, Cunit y Calafell. pic.twitter.com/2OEUpCnMU0
— Alt Right España 𝕏 (@AltRightEspan) May 10, 2025