ماددە و كەرستە "زۆر مەترسیدارەكان" لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دوورخرانهوه
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ماددە و كەرستە "زۆر مەترسیدارەكان" چۆڵكران

K24 - ھەولێر:
دەستەی دەروازە سنوورییەكان لە عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ماددە و كەرستە "زۆر مەترسیدارەكان" چۆڵكرا.
لە بەیاننامەیەكدا دەستەی خاڵە سنوورییەكان رایگەیاندووە: "سهرجهم ئهو ماددانهی مهترسیان لهسهره لهوانه ماددهی كیمیایی، ئهو ماددانهی زیاتر بۆ مهبهستێك بهكاردههێنرێن، نیتراتی ئەمۆنیا) لە ھەموو دەروازە سنوورییەكانی (وشكایی، دەریایی و ئاسمانی) دوورخرانهوه و ھەموو رێكارەكانی پێویست دهگیرێته بهر بۆ دوورخستنەوەیان لە ناوچەكانی دانیشتوان.
ھەروەھا لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئاگاداری مەفرەزەی بەڕێوبەرایەتی ئەندازهی سەربازیی سەر وەزارەتی بەرگری كردووەتەوە بۆ دابینكردنی كادیر و ئامێری پێویست بۆ گواستنەوە ئەو ماددە و كەرستە زۆر مەترسیدارانە بە شێوەیەكی پارێزراو لە كۆگاكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا".
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا ھاتووە: كاری گواستنەوەكە "بەخێرایی و پیشهییانه" ئەنجامدرا ئەو ماددە و كەرستانە" بەشێوەیەكی پارێزراو گەیشتنە كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازهی سەربازی".