سلێمانی.. یەکەم کاروانی هاووڵاتییان بۆ بەجێهینانی فەریزەی حەج بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوتن

یەکەم کاروانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەڕێگەی وشکانی بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوتن بڕیاروایە یەکەم کاروان بەڕیگای ئاسمانی 19ـی ئەم مانگە بەڕێ بکەون.

هەینی، 16ـی ئایاری 2025، تەها سەعید بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: 364 هاووڵاتیی لە پارێزگای سلێمانی بە رێگەی وشکانی بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوتن، ئەمشەو لە کەربەلا دەمێنەوە و ڕۆژی شەممە دەگەنە نێو خاکی سعوودیە.

تەها سەعید، گوتیشی: کۆی گشتیی ئەو هاووڵاتییانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهەردوو ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی دەچنە سعوودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، ژمارەیان هەزار و 234 هاووڵاتییە.

بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی باسی لەوەش کرد، هەر ئەمڕۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و گەرمیان بەڕێ دەکەون.

لە هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەو هاووڵاتییانە بەڕێگەی وشکانی دەچنە سعوودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج هەزار و 645،  سێ هەزار و 491 هاووڵاتییش بەڕێگەی ئاسمانی گەشتی سعوودیە دەکەن..

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment