زاخۆ.. سێ کەس بە تۆمەتی گیان لەدەستدانی شیلان ئیسماعیل دەستگیرکران

سێ کەس بە تۆمەتی کەمتەرخەمی لە گیان لەدەستدانی ئافرەتێک لە زاخۆ دەستگیرکران و بڕیار وایە سبەی سێشەممە، سێ کەسی دیکەش بچنە بەردەم دادوەری ڵێکۆڵینەوە.
دووشەممە، 19ـی ئایاری 2025، مێهڤان مەجید پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سێ کەس بە تۆمەتی کەمتەرخەمی لە پرسی گیان لەدەستدانی شیلان ئیسماعیل دەستگیرکراون.
پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند: سکاڵا لەسەر هەشت کەس کراوە، ئەمڕۆ پێنج کەس چوونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە، بڕیارە سبەی سێشەممە، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامداوە لەگەڵ فەرمانبەرێک و کەسێکی دیکە بچنە بەردەم دادوەر.
پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەکرد، خانەوادەی شیلان سکاڵایان تۆمارنەکردووە، بەڵکو داواکاری گشتیی زاخۆ سکاڵای کردووە، چونکە پرسێکە تایبەتە بە گیانی هاووڵاتییان.
شیلان ئیسماعیل تەمەن 38ساڵان هاوولاتیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە 1ـی ئایاری 2025، لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵان لە زاخۆ ویستی نەشتەرگەریی منداڵبوون ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی وەرگرتنی خوێنی بە هەڵە تەندروستی تێکدەچێت و دوای 17ڕۆژ مانەوە لەژێر چاودێری پزیشک گیانی لەدەستدا.