ئنتیفاز قەنبەر: بەرپرسانی کۆشکی سپی خۆشحاڵن بە هاتنی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی کورد لە ئەمەریکا دەڵێت: ئەنجامدانی دوو گرێبەستی گەورە لەبواری وزە دەرخەری پەیوەندییەکی مێژوویی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکایە.
ئنتیفاز قەنبەر، سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی کورد لە ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئایاری 2025، بە کوردستان24ـی گوت: بەرپرسانی کۆشکی سپی خۆشحاڵن بە هاتنی سەرۆک وەزیران مەسروربارزانی، بۆ دوو گرێبەستی گەورە لە بواری ووزە، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و دۆناڵد ترەمپ پێزانینی هەیە بۆ ئەم ڕێکەوتنە و مەسروربارزانی.
ئنتیفاز قەنبەر گوتیشی: کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە عێراق کارناکەن و دەیانەوێت تەنیا لە هەرێمی کوردستان کاربکەن، گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان گەورەترین دەستکەوتە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەمەریکا هانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەدات بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
ئنتیفاز قەنبەر ئاماژەی بەوەکرد، کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ئاماژەیە بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی قۆڵی نێوان هەردوولا، تەنانەت بەشێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە باڵیۆزخانە ناوی دەبەن.