مارک ڕووتە بۆ کوردستان24: چەکدانانی پەکەکە دەرفەتێکی باشە بۆ ئاشتی

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ
مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی ئایاری 2025، کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ لە برۆکسل بەڕێوە دەچێت، بەر لەکۆبوونەوەکە باسی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چەکدانانی پەکەکەیان کرد.

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ، مارک ڕووتە و کایا کالاس، لەبارەی چەکدانانی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لێدوانی تایبەتیان بۆ کوردستان24 دا و گوتیان، ئەمە دەرفەتێکی باشە هاتووەتە پێشەوە.

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئەمە پێشهاتێکی گرنگە، هەفتەی ڕابردووش لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان کۆ بووینەوە، هەردووکمان هاوڕا بووین لەسەر ئەوەی ئەمە دەرفەتێکی باشە هاتۆتە ئاراوە. 

کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا

کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، گوتی: ئەوەی ئێمە بیستمان، هەواڵێکی دڵخۆشکەربوو لەو ناوچەیە، چونکە دەبێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەکە.

هاوکات بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیاش لە وەڵامی کوردستان24دا گوتی: هەموو پرۆسەیەکی ئاشتی گرنگە، جا ئیتر لەهەرشوێن و ناوچەیەک بێت.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment