ژمارەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان لە غەززە 53 هەزاری تێپەڕاند

ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023وە تاوەکوو ئێستا لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 53 ھەزار و 573 کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتە 121 ھەزار و 688 کەس.

سێشەممە، 20ـی ئایاری 2025، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەبارەی ژمارەی قوربانیانی غەززە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 87 هاووڵاتیی فەڵەستینی لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون لەگەڵ 290 برینداری دیکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکانی غەززە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە 18ـی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و 427 کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە نۆ ھەزار و 647 کەس.

دووشەممە، 19ـی ئایاری 2025، سەکردەکانی بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەیان به‌وه‌ كردووه‌، داوای ڕاگەیاندنی دوو وڵاتی فەڵەستین و ئیسرائیل وەکوو چارەی ناکۆکییەکانی ناوچەکە دەکەین. 

هەروەها داواش لە ئیسرائیل دەکەین، هەموو ئۆپەراستۆنە سەربازییەکانی لە غەززە ڕابگرێت و دەستبەجێ ڕێگە بە بارهەڵگری هاورکارییەکان بدات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ننه‌ غەززە.

بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا هۆشدارییان دایە ئیسرائیل کە هێرشەکانی و سنووردارکردنی هاوکارییەکان نەوەستێنێت، کاردانەوەیان دەبێت.