ڤیتۆی رووسیا و چین هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكای دژی ئێران شكستپێهێنا
ته‌نیا كۆماری دۆنیكان پشتیوانی ئه‌مه‌ریكای كرد
K24 – هه‌ولێر:
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به كۆماری ئیسلامی ئێران، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به هۆی ڤیتۆی رووسیا و چین شكستیانهێنا.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئێران و وڵاتانی "پێنج كۆ یه‌ك"، كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه بوونه‌ته "چوار كۆ یه‌ك"، له 18ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا، كۆتایی به‌و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه دێت، كه 13 ساڵه خراوه‌ته سه‌ر كه‌رتی بازرگانی چه‌كی ئێران.
هه‌ریه‌ك له رووسیا، فه‌ره‌نسا، چین، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا (وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، له 14ى ته‌مموزی 2015 رێككه‌وتنێكی ناووكییان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران واژوو كرد. به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه، ئێران پرۆگرامی ناووكیی خۆی هه‌ڵپه‌سارد و ئه‌و وڵاتانه‌ش سزاكانی خۆیان قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر ئێران لاده‌به‌ن.
له 8ی ئایار/ مایۆی 2018دا ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه. هاوكات واشنتن فشاری درووست كرد له‌سه‌ر ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی داوای رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه ره‌تیانكرده‌وه، جارێكی دیكه دانووستان بكه‌نه‌وه و پابه‌ندبوونی خۆیان به‌و رێككه‌وتنه دووپاتكرده‌وه.
له نوێترین هه‌وڵیدا، ئه‌مه‌ریكا داوایكرد، واده‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به ئێران درێژ بكرێته‌وه و له 18ی ئۆكتۆبه‌ردا ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گیرێت، به‌ڵام رووسیا و چین ڤیتۆی ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكایان كرد.
دوێنێ هه‌ینی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران تاوتوێكرا.
دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه بڕیاره‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه، هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و هه‌شت وڵاتی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد و رووسیا و چینیش ڤیتۆیان له دژ به‌كارهێنا. ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا و كۆماری دۆمینكان مانه‌وه، كه ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی ره‌شنووسی بڕیاره‌كه دا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی "شكستیهێنا" له‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
گوتیشی: ئه‌و "شكسته"ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه رێگه بۆ ئێران خۆشده‌كات، چه‌كی وێرانكار بكڕێت و گوێ به داواكاری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌دات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا ئه‌مه‌ریكا ته‌ریك نه‌كه‌وتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌باس مووسه‌وی له رێی تویتێكی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، دیپلۆماسی ئێران جارێكی دیكه شكستی به ئه‌مه‌ریكا هێنا.
گوتیشی: له ماوه‌ی 75 ساڵی ته‌مه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا، هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا ئه‌مه‌ریكا ته‌ریك و دابڕاو نه‌بووه.