پارێزگاری دێرسیم لەکارەکەی دوور خرایەوە

پارێزگاری دێرسم لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و جێگری پارێزگار لە شوێنی دەست بەکار بوو.

عەلی یەریلکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، بولێنت تەکبیکۆئۆغڵو، پارێزگاری دێرسیم لەکارەکەی دوور خرایەوە و جێگری پارێزگار، ئێرتوغرول ئەسلان، وەک پارێزگاری دێرسیم بە وەکالەت دەستنیشان کرا. 

بولێنت تەکبیکۆئۆغڵو، چەند ڕۆژێک پێش ئێستە مۆڵەتی بە چالاکییەک بۆ یادکردنەوەی گیان سپاردنی دوو سەرکردەی باڵای پەکەکە دابوو کە لە دێرسیم بەڕێوەچوو، دواتر کاردانەوەی زۆری بەشێک لەلایەنەکانی تورکیای لێ کەوتەوە و نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆ کرد. شایەنی باسە، پێشتر جەودەت کۆناک، سەرۆکی شارەوانی دێرسیم سەر بە دەم پارتی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" سزای 6 ساڵ و 3 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە کارەکەی دوورخرایەوە و پارێزگار تەکبیکۆئۆغڵو، لە شوێنی ئەو وەک قەیوم دەستنیشان کرا.