عیدان ئه‌لیكسه‌نده‌ر، باسی یه‌حیا سینوار و ژیانی ناو تونێله‌كانی حه‌ماس ده‌گێڕێته‌وه

ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌ی له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه له هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 گیرا، هه‌ندێك ورده‌كاریی نه‌زانراو له باره‌ی ماوه‌ی دەستبەسەریی لە لایەن چه‌كدارانی حه‌ماسەوە ده‌گێڕێته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌حیا سینواری بینیوه.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئایاری 2025، عیدان ئه‌لیكسه‌نده‌ر، ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌ی له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه له هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 گیرا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی گوتوویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناكاو كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی حه‌ماس و بۆ شوێنێكی نادیار گواستوویانه‌ته‌وه، به‌ڵام ئومێدی هه‌بوو هاوڕێكانی له یه‌كه‌ی سه‌ربازیی جۆلان، له پێناو ژیان و ئازادكردنیدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
عیدان ئه‌لیكسه‌نده‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وام له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه‌یان ده‌گواسته‌وه به‌تایبه‌ت له شه‌قامی باسماتا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س هه‌ست به بوونیان بكه‌ن له‌و ناوچه‌یه‌دا.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر، باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه له ژێر ده‌ستی حه‌ماسدا بووه، بۆ ده‌یان و سه‌دان شوێن و مزگه‌وت گواستوویانه‌ته‌وه و پاسه‌وانییان لێ کردووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، هه‌ندێك جار له نێوان سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس خۆی بینیوه‌ته‌وه بۆ نموونه چه‌ند جارێك له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌حیا سینواری بینیوه، كه به ئه‌ندازیاری هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 داده‌نرێت.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، دۆخی ناو تونێله‌كان زۆر سه‌خت بووه، به شێوه‌یه‌ك له هاویندا قوتووی خواردن به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمای ناو تونێله‌كان ده‌ته‌قییه‌وه.
دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: عیدان ئەلێکسەندەر، لە ڕێگەی دەروازەی کیسوفیمی کەرتی غەززە، ئازاد کرا و گه‌یشته‌وه ئیسرائیل.
هه‌مان ڕۆژ، خانەوادەی سەربازیی ئیسرائیلی عیدان ئەلێکسەندەر، بڵاویان كرده‌وه، عێدان دوای گەیشتنەوەی بە ئیسرائیل، دەچێتە دەوحە و چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی دەکەوێت.
له لای خۆیه‌وه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ستایشی بڕیارەکەی حەماسی کرد بۆ ئازادکردنی عیدان ئەلێکسەندەر و لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیال" نووسیبووی: "سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشدارییان لەم هەواڵە مێژووییە کردووە."
لە هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 ـی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، 251 ئیسرائیلیان بە بارمتە گرت، بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا 34 بارمتە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کوژراون.