پۆلیسی هەولێر ئەو سێ کەسەی دەستگیرکرد، تەقەیان دەکرد و دوو کەسیان بریندارکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: سێ تۆمەتباریان دەستگیکردووە کە تەقەیان کردووە، هەرکەسێکیش تەقە بکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرد، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بووەتە کیشەیان و بەهۆیەوە کەسێک تەقە لەدوو کەس دەکرێت.
وەک لەو گرتە ڤیدیۆی پۆلیسی هەولێر دەردەکەوێت بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس برینداردەبن، پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە دوای ڵێکۆلینەوەکانی پۆلیس لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر باس لەوەش دەکات، هەرکەسێک تەقە بکات و توندوتیژی بەکاربهێنێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و بەگوێرەی یاسا دەستگیردەکرێت.