بەقائی: سزا نوێکانی ئەمەریکا دژی گەلی ئێرانە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سزا نوێکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران گومان دروست دەکات لەوەی واشنتن ئامادەیی هەبێت پرۆسە دیپلۆماسییەکان پێش بخات.
هەینی 23ـی ئایاری 2025، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە یەکەم کاردانەوەی سزا نوێکانی ئەمەریکا لەسەر کەرتی بیناسازیی و 10 کەرەستەی پیشەسازیی سەربازیی ئێران ڕایگەیاند: ئەو سزا نوێیانەی ئەمەریکا دژی گەلی ئێرانە و بڕیاری تەواو نایاسایین.
بەقائی ئاماژەی بەوە کرد، سزا نوێکانی ئەمەریکا، نا مرۆیی و نا یاسایین، هاووڵاتییانی ئێران لە مافە بنەڕەتییە مرۆییەکان بێبەش دەکات، دەشڵێت: ئەو سزا نوێیانەی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ گەڕی پێنجەمی دانووستانە ناڕاستەخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەڕێوەدەچێت، ئەوەش گومان دروست دەکات لەوەی واشنتن نیازی هەبێت لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە پرسەکان چارە بکات.
چوارشهممەی ڕابردوو، 21ـی ئایاری 2025، بهدر بن حهمهد ئهلبوسهعیدی، وهزیری دهرهوهی عوممان ڕایگهیاندبوو، گهڕی پێنجهمی دانوستانه ناڕاستهوخۆكانی نێوان ئهمهریكا و ئێران له بارهی بهرنامهی ئهتۆمی، ڕۆژی ههینی داهاتوو کەمەبەستی ئەمڕۆ 23ـی ئایار بوو، له ڕۆما بهڕێوه دهچێت.