سوپای ئیسرائیل مووشەکێکی خستەخوارەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕێگریان لە مووشەکێک کردووە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئەو وڵاتەکراوە، لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوو ئەمە سێیەمین مووشەکە دەخرێتە خوارەوە.
هەینی، 23ـی ئایاری 2025، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: مووشەکێکیان خستووەتە خوارەوە، لە یەمەنەوە ئاراستەی ناوەندەی وڵات کرابوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەی سوپای ئیسرائیل هاتووە، لە ماوەی 24ـی کاتژمێری ڕابردوو ئەمە سێیەمین مووشەکە ئاراستەی ئەو وڵاتە دەکرێت و دەخرێتە خوارەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسرائیل، ئەو مووشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زەنگی ئاگادارکەرەوە لە تەلئەبیب دەنگی داوەتەوە.
دوێنێ پێنجشەممە، 22ـی ئایاری 2025، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، ڕێگری لە مووشەکێک کردووە کە لە یەمەنەوە بەرەو وڵاتەکەی هەڵدراوە.
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئۆکتۆبەری 2023، حووسییەکان دەیان هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵداوە. زۆربەیان ڕێگرییان لێ کرا یان نەیانتوانی بگەنە ئامانجەکانیان.