دەستەی گەشتوگوزار بنکە گەشتیارییەکانی هەرێم ئارام دەکاتەوە

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستەی گەشتوگوزار ڕهشنووسێكیان لهبهردهسته و كارى لهسهر دهكهن، تاکوو بنکە گهشتیارییهكانى ههرێم هێمن و ئارام بكاتهوه.
ئەمڕۆ هەینی، 23ـی ئایاری 2025، ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24، ڕایگەیاند "دهستهى گهشتوگوزار ڕەشنووسێکی ئامادە کردووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی پەیوەندیدار و ژینگە کاری لەسەر دەکەین."
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار گوتی: ئەو ڕەشنووسە بۆ ئەوەیە بتوانرێت مەرج و پابەندییە نوێیەکان ڕێکبخرێتەوە تایبەت بە بەرزی دەنگ لە پرۆژە گەشتییارییەکان، جا هەر شوێنێکی گەشتیاری بێت.
دەشڵێت: ئامانج لێی دەنگ لە شوێنە گەشتییارییەکان بە شێوازێک نەبێت ببێتە مایەی بێزار کردنی میوانان و گەشتییاری کاران، ئەوەش لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە، هەندێک شوێن و ئیڤێنت هەن، خۆیان پێویستییان بەوەیە دەنگەکە بەرزکەن، ئەمە کێشە نابێت.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، ڕاشیگەیاند "هەندێک شوێنی گشتیی هەیە لە شوێنە گەشتیارییەکان و گەشتیاریش وهكو پێویست پابهندی ئهوه نین، هێمنى و ئارامی بپارێزن، بۆیە بڕیارەکە بە جۆرێک دادەنرێت، ئەو دەنگە نەبێتە مایەی بیزار کردنی گەشتیاران و ئاسوودەی تێک بدات."