وەزارەتی پەروەردە دایک و باوکی قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانوەزارەتی پەروەردە دایک و باوکی سەرجەم قوتابیان لە ئەپلیکەیشنی ئی- هەڵسەنگاندن ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 24ـی ئایاری 2025، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردە، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی بازنەی یەکەمی خوێندن (پۆلی یەکەم،  پۆلی دووەم، پۆلی سێیەم ) ی بنەرەتی ( حکوومی) دەکاتەوە، لە ئێستادا ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2024-2025لە ئەپلیکەیشنی ئی- هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی Android و IOS بەردەست دەبێت.

هەروەها دایک و باوکان دەتوان بەرێگەی ئەم ئەپلیکەیشنە یارمەتی قوتابیەکان بدەن بۆ زانینی ئەنجامەکان. 

داواش دەکات، کار لەسەر دوایین نوێبونەوەی (update ) ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بکەن . 
 

لای خۆیەوە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند "لەماڵەوە نمرەکەت وەربگرەوە، خزمەتگوزارییەکی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەیە و بۆ هەموو پۆلەکانی خوێندنە بە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وەزاری 12ـی ئامادەییشەوە.

وەزیری پەروەردە دەشڵێت: لە ئەپڵیکەیشنەکەدا بە دووجۆر نمرەکانت بەردەستە، وەک کارتی قوتابخانە یان وەک نمرەی تۆمارکراوی دیجیتاڵی.

هەروەها لە ئێستادا پۆلەکانی دیکە لە تاقیکردنەوەدان و هێشتا تاقیکردنەوەکانیان تەواو نەکردووە، پاش تەواو بوونی تاقیکردنەوەکان وەزارەت بەهەمان ڕێگە نمرەی پۆلەکانی دیکەش ڕادەگەیەنێت.

وەزیری پەروەردە ڕاشیدەگەیەنێت "کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی پێویستە لە قوتابخانە وەربگریت، ئەگەر وەرت نەگرتووە و کارتی ساڵانی پێشووت هەیە چەند ژمارەیەک نوسراوە وەک ژمارەی سریاڵ ئەوە بەکاربهێنە بۆ کۆدی بەکارهێنەر و ڕۆژ و مانگ و ساڵی لە دایکبوونی قوتابییەکە دەبێتە وشەی نهێنی، بەنموونە قوتابییەک لە 1ـی 6ـی 2019 لە دایک بووبێت دەنووسیت 01062019 دەبێتە وشەی نهێنی.

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment