هێلی ئاسمانی بەریتانیا گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا کۆتایی مانگی تەمموز هەڵوەشاندەوە
بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حووسیەکانی یەمەن بۆ سەر ئیسرائیل و فڕۆکەخانەکانی، هێلی ئاسمانی بەریتانیا بڕیاریدا گەشتەکانی تا مانگی تەمووز بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت.
هێلی ئاسمانی بەریتانیا ڕایگەیاند: گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا کۆتایی مانگی تەمموز ڕاگرتووە، ئاماژەی بەوەش کردووە، بەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی ئیسرائیل نیگەرانن، بەتایبەت دوای ئەوەی مووشەکێکی حوسییەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن کەوتە خوارەوە، هەر بۆیە چەند کۆمپانیایەکی هێلی ئاسمانی بەریتانیا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، چەندین هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی چەند جارێک گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرتووە بەهۆی شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەگەڵ ئەوەشدا هەفتەی داهاتوو هێڵی ئاسمانی ئەوروپا و ئێر فرانس و رەیان ئێر و ئای تی ئەی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل دەستپێدەکەنەوە، هەفتەی دواتر، هێلی ئاسمانی لۆت، گرووپی لوفتهانزا، ئێر باڵتیک، بولگاریا ئێر و ئیبیریا گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.
هەرچەندە هەموو هێلە ئاسمانییەکان ئەم گەشتانەیان ڕانەگرتووە، بەڵام هێڵی ئاسمانی بەریتانیا یەکێکە لەو چەند هێلە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەی کە بەم دواییانە ڕایانگەیاندووە، گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕادەگرن، لەوانەش کۆمپانیای Wizz Air هەموو گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا 15 ی کانوونی دووەم هەڵوەشاندەوە، بەمەش دەردەکەوێت هێلە ئاسمانییانەکە سەلامەتی گەشتیارانی لە پێشینەدا داناوە.